چەند هەواڵێكی كۆكراوەی بەرشلۆنە

ڕاگەیاندنەكان بەم جۆرە باس لە بابەتەكانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دەكەن.

– جیرارد پیكێ بەنیاز نییە واز لە یاریكردن بهێنێت و بڕیاریداوە وەرزی داهاتووش یاریی بكات.

– چاڤی ڕاهێنەر بڕیاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو لە هێڵی پێشەوە پشت بە فاتی و ئۆبامیانگ ببەستێت، كەسی سێیەمیش لە نێوان دێمبلی و فیران تۆرێس دەبێت، بەڵام ئەگەر دێمبلی بمێنێتەوە.

– ئیدارەی بەرشلۆنە گرێبەستی پێشكەشی دێمبلی كردووە كە هەمان گرێبەستی پێشووە، تا ئێستا بەڕێوەبەری كارەكانی دێمبلی وەڵامی نەداوەتەوە.

– یانەی بەرشلۆنە بەنیازە پێنج یاریزانی نوێ بكڕێت، لەو پێنج یاریزانە بە دڵنیاییەوە یەكێكیان بەرگریكاری باڵی چەپە، یەكێكیشیان هێرشبەری لایە.

– ئامانجی سەرەكی یانەی بەرشلۆنە لە وەرزی نوێدا بەدەستهێنانی ناسناوی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربیی بچوکی مه‌دریدی برده‌وه‌ و له‌ لوتکه‌دا جێگیربوو

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ بردنه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دێربی بچوکی مه‌دریدی تێپه‌ڕاند و لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئیسپانیی گرته‌وه‌. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share