ئەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانی؟
پارتی پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر نوێنەرانی هاوپەیمانیی “ڕزگاركردنی نیشتمان” كۆببنەوە، بەمەبەستی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر، ئەمە لەكاتێكدا خودی مەسعود بارزانی دەستپێشخەریی هەیە.

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ هاوپەیمانیی ڕزگارکردنى نیشتمان، كە پێكهاتووە لە ڕەوتی سەدر، پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانێتییەكەی محەمەد حەلبووسی، لە هەولێر كۆدەبنەوە، تاوتوێی دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەنگدان بە چەند پڕۆژەیاسایەك دەكەن، ئەمە جگە لە هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی.

بەوتەی میدیای عێراقییەكان، هاوپەیمانیی “ڕزگارکردنى نیشتمان” لەبارەی دەرچوون لە چەقبەستووییە سیاسییەكە و گەیشتن بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ، پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكەن.

میدیا نزیكەكانی پارتیش كۆبوونەوەكەیان دووپاتكردووەتەوە و دەڵێن، پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكەن.

پشتگیریی پارتی لە دەستپێشخەرییەكەی سەدر لەكاتێكدایە، خودی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بەهەمانشێوە دەستپێشخەریی بۆ دەرچوون لە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی هەیە و ماوەیەكە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی باس لە دەستپێشخەرییەكە و كاریگەرییەكانی دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى خوێندنى باڵا رێنماییەکانی دەستپێکردنى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرای بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێنمایى دەستپێکردنى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یە ساڵەى ئەکادیمى، دبلۆمى باڵاى…
Total
0
Share