959 ملیار دیناری مووچە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی چوار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “رۆژی سێشەممە بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.

ئەمڕۆ سێشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، واژووی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم کرد و رەوانەی بانکی ناوەندیی عێراقی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی پەتای وەرزی بەردەستدەبێت

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی پەتای وەرزی بەردەستدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە لەسەرەتای هەفتەی…
Total
0
Share