هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی تابلۆ نوێیەكە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لەمڕۆوە وەرگرتنی تابلۆ نوێیەكە تەنها لەكاتی گواستەوەی خاوەندارێتی ساڵانە و نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی تایبەتدا جێبەجێ دەكرێت.

هاتوچۆی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە مڕۆوە دەستبەكاربوونە لە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە تابلۆی نوێی یەكگرتوو لە هەرێم و عێراقدا.

باسیان لەوەشكردووە، گۆڕینی تابلۆ تەنها لەكاتی ئێستادا بۆ گواستەوەی خاوەندارێتی ساڵانە و نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی تایبەتدا دەبێت .

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “جێی ئاماژەیە هاتووچۆی سلێمانی لەبەرواری ( 28/4/2022) دەستبەكاربوو لەپێدانی تابلۆی نوێ‌ بەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی كە تۆمار یەكەم جار بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: بە زووترین كات مووچە دابەشبكرێت و هەر 30 رۆژجارێك بدرێت

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان سەبارەت بە دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە رایدەگەیەنێت، بەھۆی تەنگەژەكانی نێوان هەرێم و عێراق كێشەكان…
Total
0
Share