گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەرسیتی جەختی كردەوە لەوەی ڕیاڵ مەدرید شایستەی یاریی كۆتایی بووە و ڕەتیشیكردەوە كە ئەو هیچی بە یاریزانەكانی وتبێت.
ئاماژەی بەوەشدا كە ساڵی داهاتوو هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی چامپینۆز لیگ دەدەنەوە و گەر سەركەوتوو نەبوون، ساڵێكی تر هەوڵ دەدەن.
– ئێمە تەحەدایەکی گەورە لە پێشمانە ئەویش بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگە
– ڕکابەری کردن بەرامبەر یانەیەکی بەهێزی وەک ڕیاڵ مەدرید بەچێژە
– وەرزی داهاتوو هەوڵی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ دەدەین ئەگەر نەمانتوانی وەرزی دواتر هەوڵ دەدەینەوە
– من هیچم بەیاریزانەکان نەوت دوای شکستمان بەرامبەر ڕیاڵ چونکە ئەمە تۆپی پێیە دەبێت قبوڵی بکەین
– ڕیاڵ مەدرید شایستەی یاری کۆتایی بوو
– پێموایە لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید شایستەی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگن، وادیارە هێشتا ئەوەندە باش نیم كە ببمە پاڵەوان.