كەی شۆفێران دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بگۆڕن؟ هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات

بەرێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدات كە پێشتر تۆماركراون و دەڵێت، “جگەلە یەكەم تۆمار شۆفێرانی دیكەش ئەگەر ساڵانەیان بەسەربچێت یاخود بە ئارەزوومەندانە دەتوانن تابلۆكەیان بگۆڕن”.

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەر شۆفێرێك ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی بەسەرچوو دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆكان بكات و تابلۆی نوێ وەربگرێت.

ئاشكرایكرد، “هەر كەسێك بە ئارەزوومەندانە بیەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی بگۆڕێت دەتوانێت سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكاتی هاتوچۆ لە شارەكان بكات و مامەڵە بكات و تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێبل وەربگرێت”.

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم وتی، ” ئەگەر بەرێوەبەرایەتییەكان سەرقاڵ بن نەتوانن لەم قۆناغە ڕاستەوخۆ داواكاریی هاوڵاتییان جێبەجێبكەن ئەگەر نا جگەلە تۆماری یەكەم هاوڵاتییان دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن بە تابلۆ نوێیەكە”.

لیوا عەبدولقادر دەڵێت، ” تائێستا شۆفێران داواكارییان پێشكەشنەكردووە كە یەكەم پیتی ناوی خۆیان بخەنە سەر تابلۆكانیان، بەڵام چاوەڕواندەكرێت دوای پشووەكانی جەژن شۆفێران ئەو داواكارییە پێشكەشبكەن”.

بابەتی پێشتر

عێراق هەناردەكردنی نەوت زیاتر دەكات و لە مانگی داهاتووەوە نەوتی زیاتر دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاری نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share