“ئەمشەو بارانبارین بەردەوامدەبێت”

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، پێشبینیدەكرێت ئەمشەو و تا بەرەبەیانی سبەی هەینی كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانمان بەردەوامدەبێت و بارانبارین بەردەوامبێت.

وتیشی، “سبەی لە كاتەكانی بەیانییەوە كاریگەریيەكانی كۆتایی دێت و كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و ئاسمانیش دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێك كات نیمچەهەور دەبێت”.

باسی لەوەشكردووە، لە سبەینێ هەینییەوە تاوەكو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ناوچەكانمان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەریی دوو بارستە هەوای سارد ئەمجارەیان بەشێوەی وشكە سەرما و نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی كاریگەری دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشبینیدەكرێت هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: سێ هەواڵی دڵخۆشكەر بۆ گەلی كوردستان لە یەك رۆژدا كە جێبەجێكردنی دوو بەڵێنی یەكێتی بوون

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، سێ هەواڵی دڵخۆشكەر بۆ گەلی كوردستان لە یەك رۆژدا…
زیاتر ببینە

وەزیری خوێندنی باڵا: هەر كەسێك دەستێوەردان لە تاقیكردنەوەكاندا بكات رووبەڕووی سزا دەكرێتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا دوای بەسەركردنەوەی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی توانستی زانستی رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک کەمتەرخەمى یان دەستتێوەردانى ناڕەوا لە پرۆسەکەدا…
Total
0
Share