سلێمانی ئامادەکاری بۆ 238 ساڵەی یادی دامەزراندنی دەکات

ساڵانە شاری سلێمانی لە 14ی تشرینی دووەمدا یادی دامەزراندنی دەکاتەوە، ئەمساڵ ئامادەکاری بۆ 238 ساڵەی شارەکە دەکرێت کە دەکەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.

لەبارەی یادەکەوە ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، بە بڕیارێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی 14ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی یادکردنەوەی دامەزراندنی سلێمانی دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، هەموو ساڵێک یەک هەفتە بۆ تەرخاندەکرێت بۆ پێشکەشکردنی چالاکی و نمایشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هەر بەڕێوەبەرایەتی و ڕێکخراوێک کە بیانەوێت چالاکییان بەو بۆنەیەوە هەبێت.

ئازاد حەمە ئەمین ڕاشیگەیاند، ئەمساڵ لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەکات و هەفتەیەک بەردەوامدەبێت، “تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان پێنەدراوە بۆ ئەو چالاکییانەی دەکرێن و ئاگادارنەکراوینەتەوە”.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، لە هەموو خوێندنگە و ناوەندەکانی دیکەی خوێندندا بەبۆنەی یادی 238 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانییەوە ئاهەنگ و جالاکی دەکرێت.

شاری سلێمانی لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دامەزراوە و بەناوی سلێمان پاشای بابانەوە ناونراوە، شارەکە پایتەختی میرنشینی بابان بووە.

بابەتی پێشتر

كارمەندانی تەندروستی لە هەولێر خۆپیشاندانیان كرد

بابەتی دواتر

دوو کەس دەستگیرکران کە 60 چۆلەکەیان کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share