ڕای فەتوای هەرێم لەبارەی داواكەی تاڵیبان بۆ دووبارە خەتەنەكردنەوە

فەتوای هەرێم هیچ مەرجێكی لەوجۆرەی نییە

وتاربێژێكی سەر بە تاڵیبان داوای دووبارە خەتەنەكردنەوەی پیاوان دەكات و بەرپرسێكی لیژنەی فەتوای هەرێمیش داواكارییەكە بە خورافات و بابەتگەلێك كە شایەتی باسكردن نین ناودەبات.

موجیب ڕەحمان ئەنساری وتاربێژی توندڕەو و ناوداری ئەفغانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند، پزیشكان پێشتر ڕیشیان نەبووە و ناوی خوایان نەهێناوە، بۆیە پێویستە پیاوان جارێكی دیكە خەتەنە بكرێنەوە.

دەربارەی ئەو داواكارییە د. محەمەد پێنجوێنی سەرۆكی لقی سلێمانی لیژنەی فەتوا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەشێك لەو لایەن و بزوتنەوانەی دروستدەكرێن دەزگای هەواڵگریی گەورە لە پشتیانەوەیە، ئەو كارەش كە دەیكەن خزمەت بە ئیسلام ناكات، ئەوەندەی خزمەت بە فیكرەیەكی دیكەی نامۆ دەكات.

وتیشی، “ئەو پرسانە كۆمەڵێك خورافاتن، هەندێك بابەتن كە هی ئەوە نین قسەیان لەسەر بكرێت، كارەكە كاری ژمارەیەك بزوتنەوەی سیاسیین بۆ ناتۆرە و قسەوتن بە دین”.

سەبارەت بە ڕێگا و ڕێوشوێنەكانی هەرێم دەربارەی خەتەنەكردن بەرپرسەكەی لیژنەی فەتوا ڕوونیكردەوە، وەك هەرێم هیچ مەرجێكی لەو جۆرەمان بەكارنەهێناوە و نەشمانوتووە. گرنگ ئەوەیە كەسێكی شارەزا یان پزیشك ئەنجامیبدات و ئامێر و كەلوپەلەكانی پاكژ بێت و نەبێتە هۆ نەخۆشخستنی كەسەكە.

بابەتی پێشتر

سێ ژن و پیاوێك دەستگیركران پارەی گەشتیارانیان دزیوە

بابەتی دواتر

عێراق بڕیاری نوێی بۆ حەجی ئەمساڵ دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخەكە پێویستی بە هەوڵی هەمووانە و پێویستە پێكەوە لە خەمی داهاتوو و ژیانی خەڵكەكەماندا بین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی…
Total
0
Share