دابەشکردنی زەوی لەم ناوچەیە دەستیپێکرد

زیاتر لە دوو هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکراوەتەوە و ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی ئەو زەوییانە دەستپێدەکات.

ڕەئوف ڕەشید، سەرۆکی شارەوانیی پێنجوێن ڕایگەیاند، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارەوانیی پێنجوێن دەستیپێکرد.

وتیشی، دوو هەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوییەکان و بە چەند قۆناغێک وەریدەگرن، ئەمڕۆ و لە قۆناغی یەکەمدا، 380 پارچەزەوی بە شێوازی تیروپشک بەسەر فەرمانبەرەکاندا دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەهێزترکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەرگا بەڕووی گەشەسەندنی وڵاتەکەمان دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بەهێزترکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکترکردنی رۆڵی گەنجان لەناو ئەو رێکخراوانەدا…
Total
0
Share