سێ ژن و پیاوێك دەستگیركران پارەی گەشتیارانیان دزیوە

هێزە ئەمنییەكانی عێراق سێ ژن و پیاوێكیان دەستگیركرد كە پارەی گەشتیارانی ئایینی و زیارەتكارانیان دزیوە.

گڵكۆی “ئیمام تاجەدین” دەكەوێتە پارێزگای واست لە باشووری عێراق، ڕۆژانە كاتێك زیارەتكاران سەردانی دەكەن و سەرقاڵی سرووتەكانیان دەبن، سێ ژن و پیاوەكە پارەكانیان دەدزن و پیشەی هەمیشەییان بووە، وەك پۆلیسی پارێزگاكە دەڵێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی واست لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئەندامانی باندەكە لە كاتی ئەنجامدانی دزیكردندا دەستگیركراون و بڕێك پارەیان پێبووە كە ئەمڕۆ دزیویانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“دابەشكردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە هیچ مەترسییەكی بۆ سەر قەوارەی هەرێم نییە”

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە بدرێت هیچ مەترسییەكی…
Total
0
Share