ڕۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەمریكا هەزاران كەسی لە عێراق و چەند وڵاتێكی تر كوشتووە

ڕاپۆرتێكی بەریتانی دەڵێت، ئەمریكا هەزاران كەسی سیڤیلی لە عێراق، سوریا، لیبیا و یەمەن كوشتووە و جیهان بێدەنگە.

ڕۆژنامەی میدڵ ئیست ئۆنڵاین ڕاپۆرتەكەی بڵاوكردووەتەوە و باس لەو “كوشتار”انە دەكات، كە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە دوو دەیەی ڕابردوودا ڕوویانداوە.

ئەمریكا هێرشی ئاسمانی لە لیبیا، عێراق، ئەفغانستان، پاكستان، سۆماڵ، سوریا و یەمەن بەرپادەكات و بەشێك لە قوربانییەكان كەسانی سیڤیلن، سەرباری ئەوانە ئەمریكا هێزی كۆماندۆی لە فلیپینەوە تا دەگاتە ئەفریقا بڵاوكردووەتەوە، وەك ڕۆژنامە بەریتانییەكە ئاماژەی بۆ كردووە.

میدڵ ئیست ئۆنڵاین ئەو ڕاپۆرتانە دەخاتەڕوو كە لەبارەی پێشێلكارییەكانی هێزەكانی ئەمریكاوە بڵاوكراونەتەوە و دەڵێت، زیاتر لە 1300 ڕاپۆرت هەن باس لە كوژرانی كەسانی سیڤیل لە عێراق و سوریا لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە دەكەن، بەڵام جیهان لە بەرامبەر ئەو پێشێلكارییانەدا بێدەنگە.

بابەتی پێشتر

سەدر داوا لە سەربەخۆكان دەكات حكومەت پێكبهێنن

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: دوژمنەكەمان 1000 كیلۆمەتریش دووربێت لێیدەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی وێرانکەر فلیپینی هەژاند

ئەمشەو بومەلەرزەیەکی بەهێز فلیپینی هەژاند، جگە لەو زیانانەی لێیکەوتووەتەوە مەترسی روودانی تسۆنامی لێدەکرێت. میدیاکانی فلیپین بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکەی فلیپین…
Total
0
Share