بومەلەرزەیەکی بەهێز نیوزلەندای هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز زەریای هێمنی لە نزیک کەناراوەکانی نیوزلەندا هەژاند.

دەستەی بومەلەرزەزانیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 بە پێوەری رێختەر دوورگەی ئۆکلاندی نیوزلەندای لەسەر زەریای هێمن هەژاندووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بومەلەرزەکە بە قوڵایی 33 کیلۆمەتر لە نزیک دورگەی ئۆکلاند و لە دووری 450 کیلۆمەتر لە دوورگەی باشووری نیوزلەندا روویداوە”.

روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێزی لەو شێوەیە مەترسی روودانی تسۆنامی و بەرزبوونەوەی شەپۆلی ئاوی زەریای هێمنی دروستکردووە، بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا: دەبێت توركیا گرژییەكانی دەریای ناوەڕاست ڕابگرێت

جۆزیپی كۆنتی، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “لۆمۆند” كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاند، “وڵاتەكەی…
Total
0
Share