هۆشیار زێباری: پەکەکە تیرۆریستە و پشتیوانیی سوپای عێراق دەکەین

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، پارتی کرێکارانی کوردستان”پەکەکە” تیرۆریستە.

زێباری، تۆمەتباریاندەکات بە دەستبەسەرداگرتنی شەنگال و خەڵکەکەی.

لە تویتەکەیدا زێباری پشتیوانی لە سوپای عێراق دەکات و داوادەکات هێزەکانیان کۆنترۆڵی شەنگال بکەن.

هەروەها هۆشیار زێباری، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال بە پێویست و گرنگ دەزانێت.

پێشتر هەر لەبارەی شەنگالەوە، هۆشیار زێباری لە تویتێکی دیکەیدا کە دواتر سڕدرایەوە، پەکەکەی بە “تیرۆریست” ناوبردبوو، هەروەها وەک “پشتگیریکراو لەلایەن سەرۆکایەتیی دەستەی حەشدی شەعبیەوە” وەسفیکردبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share