ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی کێشەی یاساییان هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی مامەڵەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە رێگەی لیژنەی هاوبەشەوە، سبەینێ دووشەممە کارەکانیان بۆ رایی دەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بۆسەرجەم ئەو شۆفێرانەی کێشەی یاساییان هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی مامەڵەی ئۆتۆمبیلەکانیان ئەوانەی چارەسەری کێشەکانیان لە رێگەی (لیژنەی هاوبەش)ەوە هەفتانە هەموو رۆژانی چوارشەممە لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سلێمانی چارەسەردەکرێن، لەبەر بەرژەوندی هاوڵاتییان سبەینێ دووشەممە کاریان بۆ دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز کاری لیژنەی هاوبەش ئاسایی دەبێتەوە تەنها رۆژانی چوارشەممان کار بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت کە ئاراستەی لیژنەکە کراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری: نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، ڕایگەیاند، نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە و گەشتەکانیش 50% کەمیانکردووە. عەتا…
زیاتر ببینە

پاش سێ ساڵ کۆمپانیاکان درەختە نێژراوەکانی گۆیژە ڕادەستی ئیدارەی پارێزگا دەکەنەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، دوای سێ ساڵ لە ناشتنی درەختەکان و خزمەتکردنیان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە ڕادەستی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.…
Total
0
Share