ڕۆما ناوەندگیریی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک

ماریۆ داراگی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسیدا وڵاتەکەی ئامادەیە نێوەندگیرییەکی سیاسیی لەنێوان مۆسکۆ و کیێڤدا بکات.

ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپادا لە ستراسبۆرگ داراگی گوتوویەتی، “جەنگی ئۆکرانیا یەکێتیی ئەوروپا دەخاتە یەکێک لە مەترسیدارترین قەیرانەکانی مێژووی خۆیەوە. دەیخاتە قەیرانی مرۆیی و ئەمنی و وزە و ئابووریشەوە”.

سەرۆک وەزیرانەکەی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوە داوە، “جەنگی ئۆکرانیا ئاشتیی کیشوەرەکەمانی خستووەتەژێر پرسیارەوە” و ڕوونیکردووەوە، “بناغەی ئاشتی ڕێزگرتنە لە سنوورە هەرێمایەتییەکان، لە سەروەریی یاسا و دیموکراسی و بەکارهێنانی دیپلۆماسیەت وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیی نێوان وڵاتان و هەروەها لە مافەکانی مرۆڤ”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share