مینۆ ڕایۆلا.. لە پیتزافرۆشتنەوە بۆ بەناوبانگترین بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانان

بۆ یەكەمجار لە دنیای تۆپی پێدا یەكێك كۆچی دوایی كرد و بەشێك لە هاندەران بە نەمانی دڵخۆش بوون.

مردنی مینۆ ڕایۆلا تەنها ڕۆیشتنی بەڕێوەبەرێكی ئاسایی نەبووە، بەڵكو لەناوچونی دەزگایەكی ئابوری گەورە بوو كە یانەكانی ئەوروپا گیریان خواردبوو بەدەستییەوە.

ڕایۆلا لەتەمەنی 54 ساڵیدا و پاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا، دواجار گیانی لەدەستدا و كۆتایی بە ژیانی هات.

ڕایۆلا بەڕێوەبەری كاری كۆمەڵێك یاریزانی تۆپی پێ بووە و لەكاتی گفتوگۆكانیشیدا لەگەڵ یانەكاندا، هەمیشە باڵادەستی خۆی پیشانداوە.

لیستی یاریزانەكانی ڕایۆلا چەندین یاریزانی بەناوبانگی وەك ڤیراتی و دۆناڕۆما و پۆگبا و هالاند و دیلیخت و ئیبراهیمۆڤیچ و بالۆتێللی و میختاریانی تیابووە.

ڕایۆلا ساڵی 1967 لە ئیتاڵیا لەدایك بووە و پاش یەك ساڵ خێزانەكەی گەشتی بەرەو هۆڵەندا كردووە و لەوێ دوكانێكی پیتزایان داناوە.

رایۆلا تەمەنی منداڵی بە پیتزا فرۆشتنەوە سەرقاڵ بووە و یاریشی بۆ یەكێك لە یانەكانی هۆڵەندا دەكرد، بەڵام پێش بەناوبانگ بونی و لە تەمەنی 18 ساڵیدا، وازی لە یاریكردن هێنا.

مینۆ ڕایۆلا یەكەم كۆمپانیای بەناوی خۆیەوە لە تەمەنی 20 ساڵیدا دروستكرد، هاوشانی ئەوەش سەرقاڵی خوێندنی یاسا و كارگێڕی بوو، جگە لەوەی هەشت زمانی جیاوازی دەزانی.

ساڵی 1993 ڕایۆلا یەكێك بوو لەو كەسانەی ڕۆڵی هەبوو لە گواستنەوەی دینیس بێركامپی هۆڵەندی بۆ یانەی ئینتەرمیلان.

جموجۆڵەكانی ڕایۆلا گۆڕدرا بۆ بواری گواستنەوەی یاریزانان و كۆمپانیایەكی دروستكرد و لە ساڵی 1996 گەورەترین گرێبەستی ئەنجامدا كاتێك پاڤێل نێدڤدی چیكی لە سپارتاك براگەوە گواستەوە بۆ یانەی لازیۆ.

هەنگاو بە هەنگاو كارەكانی ڕایۆلا گەورە بوون و كاری چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی وەك ڕۆبینیۆ و ئیبراهیمۆڤیچ و بالۆتێلی گرتە دەست.

ڕایۆلا بەوە ناسراوبوو كە لەكاتی گواستنەوەكانیدا پارەیەكی زۆری لە یانەكان وەردەگرت و زۆرترین پارەشی لەگواستنەوەی پۆگبا بۆ مانچستەر یونایتد وەرگرتووە كە 20 ملیۆن پاوەند بوو.

مینۆ ڕایۆلا بە كەسێكی فیڵباز و چاوكراوە ناودەبرا و چەندین جار بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەكانی، پشتی بە ڕۆژنامەكان بەستووە و بە پارە هەواڵی فەیكی پێ بڵاوكردونەتەوە.

لەگواستنەوەی میختاریان لە ئارسیناڵەوە بۆ مانچستەر یونایتد پشتی بە هەواڵێكی درۆی ڕۆژنامەی دەیلی مایل بەست كە هەر خۆی بە پارە بڵاویكردبووەوە.

ڕایۆلا وەك مافیا دەژیا و بەم دواییەش چووبووە خانووەكەی ئال كابونی، گەورە مافیای پێشووی ئیتاڵیاوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كرێكاران: پارێزەری مافەكانتان دەبین

بابەتی دواتر

مۆساد: ئێران پلان بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتییە ئیسرائیلی و ڕۆژئاواییەکان دادەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانی مێسی قورس نییە

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەشداری ڕاهێنانەكانی یانەی پاریس سانجێرمانی كردووە و پێكانەكەی تێپەڕاندووە. مێسی لە یاریی ڕابردووی پاریس بەرامبەر…
Total
0
Share