گرێبەستێكی نوێ بۆ ڤینیسیۆس ئامادەیە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەكارییەكانی بۆ نوێكردنەوەی بۆندی ڤینیسیۆسی بەرازیلی دەستپێكرد.

بە پێی ڕاگەیاندنەكانی ئیسپانیا، هەردوولا دڵخۆشن لەگەڵ یەكتردا و هەردوولاش بە پەرۆشن بۆ بەردەوام بون لەگەڵ یەكتردا.

گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر ساڵی 2024 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید كۆتایی دێت بەڵام ئیدارەی ڕیاڵ دەیەوێت تا ساڵی 2028 لە یانەكە بیهێڵێتەوە.

موچەی ساڵانەی ئێستا ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ئێستادا سێ ملیۆن یۆرۆیە بەڵام بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی دەكات ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدی ناچار كردووە موچەكەی بۆ بكەن بە نۆ ملیۆن یۆرۆ.

ڤینیسیۆس ئەم وەرزە لەهەردوو خولی یانە پاڵەوانەكان و خولی ئیسپانیادا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە و لەگەڵ بنزیمە دوانەیەكی تۆقێنەریان دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا وەڵامێكی توندی ئیڤرا و بێرباتۆڤی دایەوە

بابەتی دواتر

هەڵمەتێك بۆ لەسەركارلادانی حەلبووسی دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share