كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی لیڤانتی

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید جەختی كردەوە لەوەی كە ئەوان پێویستە سەرجەم یارییەكانی ماویانە بیبەنەوە تا بە باشی ئامادەكاری بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ بكەن.

وتیشی: یاریی بەو یاریزانانە دەكەم بەرامبەر لیڤانتی كە بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید پشویان وەرگرتبوو.

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی

– یارییەكەی لیڤانتی پێویستە بە باشی یاریی بكەین، بۆ ئەوەی لەسەر ڕیتمی بردنەوە بەردەوام بین.

– كڕینی هالاند پەیوەندی بە منەوە نییە، من گرنگی بە تیپەكەی خۆم دەدەم كە گەیشتۆتە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

– كاتمان دەبێت بۆ قسەكردن لەسەر رۆدیگێر ، پێویستە سەرەتا ئەم وەرزە بەشێوەیەكی نمونەیی كۆتایی پێبهێنین، ئێستا كاتێكی گونجاو نییە بۆ قسە كردن لەسەر داهاتوو.

– پێویستە بەرامبەر لیڤانتی بەشێوەیەكی باش یاریی بكەین، ئامانجەكە لای ئێمە ڕوونە، پارێزگاریكردنە لە ڕیتمی بردنەوە.

– كۆرتوا و ڤینیسیۆس و بنزیمە گەڕاونەتەوە پێكهاتەی ڕیاڵ مەدرید

– بۆ یاریی لیڤانتی بەشداری بەو یاریزانانە دەكەم كە بەرامبەر ئەتلەتیكۆ یارییان نەكردووە.

– پینتۆس كەسێكی بەتوانایە و خیبرەیەكی زۆری هەیە، هاوكاری كردوین لە روویی جەستەییەوە توانای تەكتیكی بەهێز بكەین، ئەو زۆر سەرنج لەسەر وردەكارییەكانی یاریزان دەدات و یاریزانەكانیش زۆر متمانەیان پێیە.

– ناسناوی خولی ئیسپانیا بە شایستەیی بەدەستمان هێناوە، لە هەموو یانەكانی تر باشتر و بەهێزتر و چالاكتر بوین.

– كەس ناتوانێت بڵێت شایستەی ئەم ناسناوە نەبون

– بە یاریزانەكانم وتوە كە پێویستە ئەو یارییانەی ماومانە بە بردنەوە كۆتایی پێبهێنین.

– پێویستە هەموو یاریزانەكان بۆ یارییەكەی ڕیاڵ بیتس ئامادەبن، چونكە دوای ئەو یارییە ئیتر دەست بە ئامادەكاری بۆ چامپیۆنز لیگ دەكەین

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. بووکێکی تورکی لە ئاهەنگەکەدا هاوسەرەکەی دەدات بە زەویدا

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بێهیوا بووە: ناتوانین بەم شێوەیە بەردەوام ببین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەى چامپیۆنز لیگە

سبەى گەڕێکی تری ڕکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە. یاریی لوتکە لە نێوان هەردوو یانەى ناپۆلی ئیتاڵی و…
Total
0
Share