وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتیدەكاتەوە جیاكاری لەنێوان شەهیداندا بكرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعشەوە بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە كە جیاكاری لەنێوان شەهیداندا ناكرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “بە ڕای گشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و میدیاکارانی ڕادەگەیەنین، وەزارەتی پێشمەرگە، هیچ لیستێکی جیاکاریی شەهیدان و لایەنی سیاسییانی بڵاونەکردووەتەوە، بە هیچ جۆرێک پۆلبەندی و ڕیزبەندیی شەهیدانی سەربەرزی دژ بە داعش بە فەرمی نەکراوە”.

وەزارەتەكە جەختدەكاتەوە كە ئەوانەی هەواڵی نادروستیان لەو بارەیەوە بڵاوكردووەتەوە دەدات بە دادگا و دەڵێت، “نە لە ڕابردوودا و نە لە ئێستا و داهاتوودا نەبووە و نابێت، هەر لیست و جیاکارییەک لەو بارەیەوە بە ناوی ئەمینداری گشتی و وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و ناحەقییشە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدانمان. لەو بارەیەشەوە، چەواشەکاران و ساختەکاران دەدەین بە یاسا و ڕووبەڕووی دادگایان دەکەینەوە”.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، دووپاتیدەکەینەوە شەهیدانمان بە یەکەوە لە سەنگەری بەرگریی خاکی کوردستان و کەرامەتی تاک بە تاکی گەلەکەمان و پاراستنی ئەزموونی هەرێم و ئاشتی بۆ جیهان گیانیان بەخشیوە، بۆیە لە لای ئێمە شەهیدان شەهیدی ئاڵا و خاکی پیرۆزی کوردستانن”.

بابەتی پێشتر

قائانی بەڵێنی "ڕزگاركردنی فەڵەستین" بە خامنەیی دەدات

بابەتی دواتر

پۆلیسی ڕاپەڕین: سلێمان هەڵشۆیی سەلامەتە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share