زانیاری لەبارەی هێزەكانی سوپای عێراق لە قەزای مەخمور ئاشكرادەكرێن

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە مەخمور ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزەی ئەمڕۆ لەناو قەزای مەخموردا بینراون سەر بە هێزەكانی ئاسایشی نەتەوەیی”الامن القومی”ن دەڵێت، “ئاسایشی قەزای مەخمور لەئەستۆی فرقەی 14ی سوپای عێراقدایە”.

ڕەشاد گەڵاڵی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە قەزای مەخمور لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو هێزەی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە قەزای مەخمور بینراون كە چەكی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازییان پێبووە سەر بە هێزەكانی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقن كە بارەگاكەیان لە بینای كۆنی شارەوانی مەخموردایە.

ئاماژەی بەوەكرد، زۆرینەی هێزە عێراقییەكان لە سنووری قەزای مەخموردا هەن جگەلە هێزەكانی حەشدی شەعبی، بەڵام پاراستنی ئاسایشی قەزاكە لە ئەستۆی فرقەی 14ی سوپای عێراقدایە.

ئەمڕۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازی بڵاوكراوەتەوە، كە باسلەوەدەكرێت هێزیكی دژە تیرۆری عێراقن و گەیشتوونەتە قەزای مەخمور.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەڤاڵ و كادر و ئەندامێكی یەكێتی توندوتیژیی بەرامبەر كچان و ژنان ئەنجامبدات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، لە ھەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان هەنگاوێكی گرنگە بۆ ڕێزگرتنی خەباتی ژنان…
Total
0
Share