ئاگاداریيەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، لەئێستادا هەردوو سایدی ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان بەشێوەیەكی كاتی بە ڕووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا داخراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی تێیدا هاتووە، بەهۆی وەرگەڕان‌ و گڕگرتنی تانكەرێكی سووتەمەنی‌ و گڕگرتنی ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی دیكە، لە نزیك تونێلی دەربەندیخان ڕێگاكە بەشێوەیەكی كاتی داخراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، هەر كاتێك ڕێگاكە كرایەوە شۆفێران و هاوڵاتییاندا ئاگادار دەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share