كەركوك و بەغداد.. سێ چەكدار و دوو حەشارگەی تەقەمەنیی داعش دەستیان بەسەرداگیرا

هەواڵگریی عێراق دەستگیركردنی سێ “تیرۆرستی دیار” و دەستبەسەراگرتنی دوو حەشارگەی چەك و تەقەمەنی ڕادەگەیەنێت.

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە درێژەی هەڵمەتەكانی چاودێریی چەكدارانی داعش بۆ ڕووبەڕووكردنەوەیان بە دادگا و وشككردنی سەرچاوەكانیان، لە چەند هەڵمەتێكدا سێ تیرۆرست دەستگیركران، دوانیان لە تاجی و سێیەمیان لە ناوچەی ئەبوغرێب-ی سەر بە بەغداد

ڕوونیشیكردووەتەوە، هێزەكانیان لە كەركوك دوو حەشارگەی چەك و تەقەمەنی داعشیان لە دۆڵی (ئەبو خەنجەر) و گوندی خربە عەزیز-ی سەر بە پارێزگاكە دەستبەسەرداگرتووە.

لەنێویاندا هەشت گولـلە هاوەنی عەیارە 60 ملیم و چوار تەقینەوەی دەستكردی ناوخۆ و چوار بۆمبی دیكە و گولـلەیەكی هاوەنی عەیارە 120 ملیم و مووشەكێكی ئاراستەكراو و چەندین كەلوپەلی دیكەی تیابووە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یەک گوتاریی و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافەكانمان لە ناوەند

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “یەک گوتاریی و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافە دەستووریی و یاساییەکانمان…
Total
0
Share