دوایین زانیاری لەبارەی كۆچبەرانی بیلاڕوسیاوە

قەیرانی بەگیرهاتنی كۆچبەران لە بیلاڕوسیا بەردەوامە، هێشتا سەدان خێزان كە بەشێكیان كوردن، لەو وڵاتە و دارستانەكانی سەر سنوورەكانیدا ماونەتەوە و هەوڵی پەڕینەوە بۆ وڵاتانی خۆرئاوای ئەوروپا دەدەن.

حكومەتی پۆڵەندا، ئاماری ئەو كۆچبەرانەی بڵاوكردەوە كە ئەمساڵ هەوڵی پەڕینەوە بۆ خاكی وڵاتەكەیان داوە و دەڵێت، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەزاران كۆچبەر هاتوون”.

دەزگای پاسەوانی سنووری پۆڵەندا ڕایگەیاند، ئەمساڵ 4283 كۆچبەر هەوڵیانداوە بەشێوەی نایاسایی لە بیلاڕوسیاوە بپەڕنەوە بۆ پۆڵەندا.

پاسەوانی سنووری پۆڵەندا لە تویتەر ڕایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە “28 كۆچبەری خەڵكی وڵاتانی عێراق، میسر، سوریا و یەمەن هەوڵیاندا لە بیلاڕوسیاوە بە ڕێگەی نایاسایی بێنە پۆڵەنداوە”.

ئاشكرایكردووە كە تەنها لە مانگی نیساندا 977 كەس هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەنن بە پۆڵەندا، بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەو كۆچبەرانە ئاشكرابكات كە سەركەوتووبوون لە گەیشتن بە پۆڵەندا.

لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا هەزاران كۆچبەر دوای گەیشتنیان بە بیلاڕوسیا، لە دارستانەكانی سەر سنووری ئەو وڵاتەدا بەگیرهاتن و بەشێكیان دوای دژوارییەكی زۆر پەڕینەوە بۆ خۆرئاوای ئەوروپا، بەڵام سەدان خێزانیان سنوورەكانیان بەڕوودا داخران و لە بیلاڕوسیا ماونەتەوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك ئۆتۆمبێل لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان گڕیانگرت

بابەتی دواتر

بڕیار لەبارەی دامەزراندنی خۆبەخشانی تەندروستییەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share