فڕۆکەکانی ئۆکرانیا پاڵاوتگە نەوتییەکانی ڕوسیایان بۆردومانکرد

دەسەڵاتدارانی ڕوسیا ئاشکرایانکرد، فڕۆکەکانی سەربە هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا پاڵاوتگە نەوتییەکانی شاری بیلگۆرۆدیان لە ڕۆژئاوای ڕوسیا نزیک لە سنوورەکانی ئۆکرانیا کردووەتە ئامانج.

فیاگسلاڤ غلادکۆڤ پارێزگاری شاری بیلگۆرۆد ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی پاڵاوتگەکانی ئەو ناوچەیە لەلایەن فڕۆکەکانی ئۆکرانیاوە، ئاگر لە پاڵاوتگەکان کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەکانی سنوورەکانی ڕوسیایان بەزاندووە و هاتوونەتە ناو وڵاتەکەوە هەروەها لە بەرزییەکی کەمەوە فڕیوون.

بەپێی بەرپرسی شارەکە، تەقینەوە لەناو پاڵاوتگەکانی ناوچەکە ڕوویداوە بەڵام هیچ گیانلەدەستدان و بریندارێکی لێنەکەوتووەتەوە.

وەزارەتی فریاکەوتنی ڕوسیا ئاشکرایکردووە، کە هاوڵاتییانی سڤیلی ناوچەکەیان گواستووەتەوە بۆ ناوچەیەکی دوور لە پاڵاوتگەکان و هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە فێستیڤاڵی ئێل بەگی جاف: بەهەموومان بەردەوامی بەم نەریتە کوردەوارییە بدەین

بابەتی دواتر

سامسۆنگ بەهۆی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا ناوی مۆبایلەکانی دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەساقیفەی فەرەنسا داوای لێخۆشبوون دەكات.. زیاتر لە 216 هەزار منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵ بوونەتەوە

نوێنەری ئەساقیفەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە فەرەنسا، دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە كڵێساكاندا بە “ئابڕووچوون” ناودەبات و بەناوی ئەساقیفەكانی وڵاتەكەیەوە داوای…
Total
0
Share