سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە نووسراوێك داواكاریی وەزارەتی نەوتی عێراقی لەبارەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی تایبەتە بە دۆسیەی نەوتی هەرێم ڕەتكردەوە.
لە دوایین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق داوای جێبەجێبەكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵییان لە هەرێمی كوردستان كردووە كە خۆیان سەرپەرشتی دۆسیەی نەوتی هەرێم بكەن و كۆمپانیایەكی تایبەت بە بواری نەوت لە هەولێر دابمەزرێنن لەژێر سەرپەشتیی وەزارەتی نەوتی عێراقدا بێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە نووسراوێك داواكارییەكانی وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕەتكردووەتەوە لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم و تائێستا هەڵویستی حكومەتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر وەڵامەكەی هەرێم ڕانەگەیەندراوە.