پۆگبا گرووپی “واتسئەپ”ی یونایتدی بەجێهێشتووە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی مانچستەر یونایتد، پۆل پۆگبا لە کۆتایی وەرزدا بەبێ بەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ، پۆل پۆگبا لە خولەکی 10 بەهۆی پێکانی ماسولکەیەوە ئاڵوگۆڕی پێکرا، هەروەها لەگەڵ پزیشکی تایبەتی یانەکەی کێشەی دروست کرد.

دوای یارییەکە ڕاڵف ڕانیک، ڕاهێنەری ئەڵمانی یونایتد بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، “پزیشکی یانە پێی وتم کە چارەسەر بوونی یاریزانەکە بە لایەنی کەمەوە چوار هەفتەی دەوێت، پێم وایە پۆگبا جارێکی تر لەگەڵماندا یاری ناکاتەوە”.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی نووسیویەتی، یاریزانە ئەسمەرەکەی فەرەنسا کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هێناوە، تەنانەت ئەو گرووپەشی بەجێهێشتووە کە یاریزانانی یانەکە لە ئەپڵیکەیشنی “واتسئەپ” دایانمەزراندووە، هەروەها ماڵئاوایی لە هەندێکیان کردووە.

پۆگبا لە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بەبێ بەرامبەر دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاراستەیەن بگەڕێتەوە بۆ یانەی یوڤانتۆس، یاخود درێسی پاریس سان جێرمان بپۆشێت.

بابەتی پێشتر

‏"هاوكارییەكانی بارزانی گەیشتن"‏ ‏ ڕۆژنامەیەكی توركی: توركیا 60 كیلۆمەتر دەچێتە خاكی عێراقەوە و ناكشێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دەبينە سەكۆیەك بۆ نزیك بوونەوەی ئێران و سعودیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share