قائیمقامیەتی سلێمانی جۆرێکی خورما قەدەغە دەکات و بەهۆیەوە بەشێکی عەلوەکەی داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 23 تۆن لە خورمای نەشیاودا کە جۆرێکی خورمایە و دوای سێ جار پشکنین دەرنەچووە، بەوهۆیەوە قائیمقامییەت بەشێکی عەلوەی سلێمانی داخست.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی 23 تۆن خورما لە جۆری “یاسا” لە عەلوەی سلێمانی، کە ئەو جۆرە خورمایە سێ جار پشکنینی بۆ کراوە و دەرنەچووە.

هەرێم محەمەد نوێنەری تەندروستیی لیژنەکانی قائیمقامییەت ڕایگەیاند، خاوەنی خورمای “یاسا” بەرهەمەکەی ڕەوانەی ناوەراست و خوارووی عێراقی کردووە بەمەبەستی بازرگانیکردن.

قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بوونی ئەو خورمایەوە قاتعی ژمارە (81)  دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ: دوو نەمام بچێنە و مامەڵەکەت راییدەکرێت

لە شارەوانیی قەڵادزێ، مامەڵەی هاوبەشیی ئاو، کارەبا و ئاوەڕۆ مەرجداردەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، لەپێناو زیادکردنی…
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: گرووپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشدەکەنەسەر ناوچەکانی دەرەوەی رێککەوتنەکە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانیان و گرووپە چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق سەریهەڵداوە.…
Total
0
Share