لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوو کەس هەڵدەستن بە بردنی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک کە لە جۆری ‘رینۆ’ـیە.
دەشڵێت، پاش لێکۆڵینەوەی ورد تواندرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەدات، ئەو دوو تۆمەتبارە لەدایکبووی ساڵانی 2004 و 2005ـن و لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. لە ئێستادا بە گوێرەی ماددەی 444 لە یاسای سزادان، راگیراون پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.