ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بڵاویكردەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گەریلا 152 چالاکییان دژی هێرشەکانی تورکیا ئەنجامداوە و 218 سەربازیش کوژراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی هەپەگە، كە ئاماری شەڕی هەفتەی ڕابردووی دژی هێرشە توركیا لەناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین بڵاوکردەوە.
هەپەگە دەڵێت، “تورکیا هەموو ڕۆژێک بە فڕۆکەی جەنگیی و پێشکەوتووتریین تەکنەلۆژیا جوگرافیای کوردستان بۆردومان دەکات، بەڵام ناتوانێت ئامانجەکانی بەدەستبهێنێت”.
بەپێی ئامارەكە، “لە 17 تا 24ی نیسان گەریلا 152 چالاکیی جیاجیایان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە، کە 58 چالاکییان شەڕ و گورزلێدان بووە لەگەڵ 29 چالاکی بە چەکی قورس، 29 چالاکی تەقاندنەوە، 23 چالاکی قەناسبەدەست، سێ چالاکیی هەڵکوتانەسەر، حەوت چالاکی ڕێکخراو و سێ چالاکیی کە بەنهێنیی چوونەتە ناو سەربازان و گورزیان لێداون”.
ئاشكراشیكردووە، “ئەوەندەی هێزەکانمان پشتڕاستیان کردووەتەوە، 387 جار هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان کراون، هەروەها 243 جار بە هێلیکۆپتەری جەنگی و هاوەن تۆپباران و بۆردومان ئەنجامدراوە، بە كۆی گشتی 218 سەربازی توركیا كوژراون”.