لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە هەڵەبجە زیاتر لە 41 ملم باران باریوە

کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێر رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “41.3 ملیمەتر باران لەو پارێزگایە باریوە و بڕی بارانبارینی ئەمساڵیش گەیشتووەتە 573.2 ملیمەتر”.

هۆبەی کەشناسیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی لە سنووری پارێزگاکە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، “لە ناوەندی پارێزگاکە بڕی 41.3 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارین تا ئێستا 573.2 ملیمەترە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 368.4 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش 204.8 ملیمەتر لە ساڵی رابردوو زیاتر باریوە”.

سەبارەت بە بڕی بارانبارینی ناوچەکانی دیکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە تەوێڵە 63، بیارە 47.5، سیروان 46 و خورماڵ 38 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە لەو ناوچانە نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر خاوەن مۆلیدەیەک کێشە لەپێدانی کارەبا دروستبکات مۆڵەتی لێوەردەگیرێتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ کارەبای هاوڵاتییان لەم وەرزەدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زۆر کارپێکردنی…
Total
0
Share