كەمێك پێش ئێستا بە مووشەك هێرشكرایە سەربنكەیەكی سەربازیی سوپای توركیا لە قەزای شێخان .
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك گواستییەوە، بە 12 مووشەك هێرشكراوەتە سەر بنكەی زیلكانی توركیا لە سنووری قەزای شێخان.
ئاماژەی بەوەكرد، هەشت مووشەك لەناو بنكە سەربازییەكە كەوتوونەتە خوارەوە و چوار مووشەكی دیكە لە دەرەوەی سەربازگەكە كەوتوونەتە خوارەوە.