بەرنامەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا ڕۆژانە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاوڵاتییان و دەڵێت، ” چاوەڕواندەكرێت بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە 20 كاتژمێر كەمتر نەبێت “.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا و تاوەكو ئەمڕۆ یەكشەممە ڕۆژانە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دراوەتە هاوڵاتییان و ڕۆژانە بۆ سلێمانی 600 بۆ 700 مێگاوات كارەبا زیاتر دابیندەكرێت.

ئاشكرایكرد، ئەگەر هیچ گرفتێكی تەكنیكی ڕوونەدات چاوەڕواندەكرێت بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی و زیاتر بدرێتە هاوڵاتییان،

بەرپرسەكەی كارەبای سلێمانی وتی،” لە ڕۆژانی جەژندا كارگە و ناوچە پیشەسازییەكان كارناكەن و كارەبا بەكارناهێنن ئەو مێگاواتە دەگەڕێتەوە بۆ تۆڕەكانی كارەبا و دەدرێتەوە بە بەشداربووان بۆیە چاوەڕواندەكرێت ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە ڕۆژانی جەژندا زیادبكرێت”.

بابەتی پێشتر

سبەینێ كۆبوونەوە گرنگەکە بەرێوەدەچێت <br> تایبەتە بە دامەزراندن

بابەتی دواتر

یەدەگی نەختینەیی عێراق 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاند و داهات بەرزترینی 14 ساڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share