قوباد تاڵەبانی قەرەبووی دووکاندارەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بڕیاریدا قەرەبووی سەرجەم دووکانە سووتاوەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بکاتەوە.

عەتا محەمەد بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە ئاگرەکەی دوێنێ بازاڕی دارەسووتاوەکە 116 دووکان و چوار شوێنی فرۆشتنی لەفە و خواردنی خێرا سووتاون، خەمڵاندن بۆ سەرجەم زەرەر و زیانەکان کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بڕیاریداوە، قەرەبووی سەرجەم زیانلێکەوتووانی ئاگرەکە بکاتەوە، لە سبەینێ بەیانیشەوە، تیمەکانی شارەوانیی سەرجەم دووکانەکان پاکدەکرێنەوە و لەدوای قەرەبووکردنەوەی خاوەن دووکانەکان دەست بە دروستکردنەوەی شوێنەکانیان دەکەنەوە.

جەختیشیکردەوە، ناگەتە هەفتەیەک کە سەرجەم دووکاندارە زەرەرمەندبووەکان بڕی قەرەبووەکانیان بە شێوەی کاش وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەندامـ.ـی نێـ.ـرینەی بڕی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەنـ.ـدامی نێریـ.ـنەی بڕی کاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە. د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share