سلێمانی.. لە ماڵێکدا دەستبەسەر زیاتر لە 500 کیلۆ جگەری قەدەغەکراودا گیرا

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 550 کیلۆگرام جگەر و قیمەی قەدەغەکراودا، ئەو بڕە جگەرە نەشیاوە لەماڵێکدا بووە و بەنیازبوون بەسەر دوکان و عەرەبانەکانی ناوبازاڕدا دابەشیبکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهاوکاریی ئاسایشی ئابوری و پۆلیس لەماڵێکدا دەستبەسەر 550 کیلۆگرام گۆشت، قیمە و جگەردا گیرا، کە لە جۆری گۆشت و قیمەی هیندی و جگەری ئێرانی بوون.

ئەو جۆرە خۆراکانە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستییەوە قەدەغەکراون.

لەگەڵ ئەو بڕە لە گۆشت و جگەردا قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر 250 کیلۆگرام ساسی ئامادەکراو کەبەهۆی خراپی شێوازی هەڵگرتنیانەوە خراپ بووبوون.

خاوەنی ئەو خۆراکانە ڕادەستی یاسا کراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، دوکانەکەشی لە ناو بازاڕی دارەسوتاوەکە داخرا.

بابەتی پێشتر

کۆنتی شەش گرێبەستی گەورە واژۆ دەکات

بابەتی دواتر

پارتی هێزی لەبەردەم بارەگای هەدەپە كۆكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share