سعودیە و ئێران گەڕی پێنجەمی گفتوگۆكانیان لە بەغداد ئەنجامدا

ئاڵای ئێران و سعودیە

میدیایەكی ئێرانی باس لە گرێدانی گەڕی پێنجەمی گفتوگۆكانی نێوان وڵاتەكەی و سعودیە لە بەغداد دەكات بەبێ دیاریكردنی مێژووەكەی، لەكاتێكدا بەپێی ئاژانسی سپۆتنیك پێنجشەممەی ڕابردوو بووە.

ئاژانسی (نور نیوز)ی ئێرانی نزیك لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند، گفتوگۆكانی ئەمدواییە “نەخشەی ئاسۆیەكی ڕوونتری كێشاوە دەربارەی دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “گەورە بەرپرسان لە عێراق و سوڵتاننشینی عوممان ڕۆڵێكی كاریگەریان گێرا لە گرێدانی دانیشتنی هاوبەش لەنێوان نێردراوانی تاران و ڕیاز”.

هەردوولا بەشێوەیەكی ڕوون “ئالنگارییە بنەڕەتییەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكان”یان تاوتوێكرد، وەك ئەوەی میدیا ئێرانییەكە ئاماژەی پێداوە.

گفتوگۆكان بە بەشداری گەورە بەرپرسانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و خالید حمێدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی سعودیە بووە.

سەبارەت بە ناوەرۆكی گفتوگۆكانیش ڕوونیكردووەتەوە، “ئەرێنی بووە و ئاستی هیواكانی بەرزكردووەتەوە لە هەنگاونانی هەردوو وڵات لەسەر ڕێگای دووبارە دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكان” پێشبینیشی كردووە گفتوگۆی زیاتر لەنێوان هەردوولا “لە ئایندەیەكی نزیكدا لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە” ئەنجامبدرێت.

پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان تاران و ڕیاز لە ساڵی 2016دا پچران، پاش هێرشی ئێرانییەكان بۆسەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و كونسوڵخانەكەی لە شاری مەشهەد-ی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، بەهۆی ناڕەزایی بەرامبەر لەسێدارەدانی نمر باقر ئەلنمر-ی كەسایەتیی ئاینیی شیعە لەلایەن ڕیاز-ەوە، بەهۆیەوە ڕێكخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی نوێنەرایەتیی ئێرانی لە ڕێكخراوەكە لە جەددە لە نیسانی 2017دا داخست.

گفتوگۆكانی نێوان ئێران و سعودیە لە نیسانی 2021 لە بەغداد دەستیانپێكرد، پاش هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و لایەنە هەرێمایەتییەكانی دیكە بۆ كۆكردنەوەی هەردوولا لەسەر یەك مێز. گەڕی چوارەمی گفتوگۆكان لە كۆتاییەكانی ئەیلولی ڕابردوودا ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەکان بە 100 مووشەک کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران بە 100 مووشەک کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج، بەڵام ئەمریکا سەرجەمیانی…
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووە.. ئامادەكاری بۆ لێدانی ئێران دەكرێت

لە نوێترین پێشهاتی ئیسرائیلدا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت)ی ئیسرائیلی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سەرۆك…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی ئێران: ئەمریکا لەکاتی بۆردومانکردنی وێستگەی فۆردۆ چەکی ئەتۆمیی تاکتیکیی بەکارهێناوە

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمریکا لە کاتی بۆردومانکردنی وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ، “چەکی ئەتۆمیی تاکتیکیی” بەکارهێناوە.…
Total
0
Share