ڕوسیا مووشەكێكی نوێی دروستكرد و پوتین دەڵێت: دوژمنانمان سڵی لێدەكەنەوە

ڕوسیا نوێترین مووشەكی كیشوەربڕی تاقیكردەوە، پوتین بە “بێوێنە لە جیهاندا” پێناسەی دەكات و دەڵێت، دوژمنانمان سڵی لێدەكەنەوە.

مووشەكە نوێیەكە بالیستییە و لە جۆری “سارمارت”ـە، لە بنكەی ئاسمانیی پلێسیتسك تاقیكرایەوە و ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا بە “بێوێنە لە جیهاندا” پێناسەی كرد و وتی، “ئەم مووشەكە وا لە دوژمنانمان دەكات بەرلەوەی هێرشبكەنەسەر ڕوسیا، بیربكەنەوە”.

ڕوسیا 24 جۆر مووشەكی دووربڕی هەیە، بەوەش خاوەنی گەورەترین كۆگای مووشەكە لە جیهاندا و میدیای ئەمریكا دەڵێت، “كۆڵەكەی سیستمیی بەرگریی ڕوسیا، مووشەكە ستراتیژییەكانیەتی”.

پاییزی ڕابردوو ڕوسیا مووشەكێكی تری دروستكرد بە ناوی “تسێركۆن” كە لە جۆری سەرووی دەنگە و خێراییەكەی زۆر لە دەنگ زیاترە.

بابەتی پێشتر

كەی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە؟

بابەتی دواتر

كچێكی ونبووی هەولێر لە سلێمانی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ڕوسیا.. پوتین سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام دەنگی كەمیكردووە

لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەكانی ڕوسیا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕوسیای بڵاوكردەوە “ئەنجومەنی دوما”، پارتەكەی پوتین براوەی هەڵبژاردنەكەیە، بەڵام بەراورد…
Total
0
Share