دۆناڵد ترەمپ بۆ زلێنسکی: کەی ئامادەبوویت بۆ ئاشتی دەتوانیت بگەڕێیتەوە

لەدوای دەرکردنی ڤۆلۆدمێر زلێنسکی لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کەی ئامادەبوو بۆ ئاشتی دەتوانێت بگەڕێتەوە.

کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترەس رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی مانادارمان ئەنجامدا، زلێنسکی ئامادەی ئاشتی نییە، من ئاشتیم دەوێت.

باسیلەوەشکرد، ئەو بێڕێزی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد، بەڵام هەر کات ئامادەی ئاشتی بوو دەتوانێت بگەڕێتەوە.

لای خۆیەوە زلێنسکی لەدوای جێهێشتنی کۆشکی سپی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، “سوپاس بۆ ئەمریکا، سوپاس بۆ ئەم سەردانە، ئۆکرانیا ئاشتییەکی هەمیشەیی دەوێت، ئێمەش بەردەوام کار بۆ ئەوە دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share