لە دهۆك قاتەكانی یەكەم و دووەمی بەشە ناوخۆییەك ‏كراوەتە كافتریا و قومارخانە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لە دهۆك باڵه‌خانه‌یه‌كی چوار نهۆمی بۆ به‌شە ناوخۆیی خوێندكاران به‌ كرێ گیراوه و دەركەوتووە، نهۆمێكی كراوە بە كافێ و قوماری تێدا دەكرێت.

هەلز ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، “دوای ئه‌وه‌ی به‌داوداچوونمان بۆ گرفتی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆی دهۆك كرد، بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی (گرێ باسێ) له‌ نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ بۆ به‌شی ناوخۆیی قوتابیان به‌ كرێ گیراوه‌، به‌ڵام دوای به‌دواداچوونمان ده‌ر‌كه‌وت كه‌ ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ چوار نهۆمه‌، نهۆمی یه‌كه‌م كراوه‌ته‌ (كافێ) كه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی گه‌یشتۆته‌ ده‌ستی ئێمه‌ ده‌كرێت له‌ شه‌واندا له‌و كافێیه‌ (قوماری سیسته‌م) بكرێت”.

دەقی یاداشتەكە:

بابه‌ت/ یاداشت

دوای ئه‌وه‌ی به‌داوداچوونمان بۆ گرفتی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆی دهۆك كرد، بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی (گرێ باسێ) له‌ نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ بۆ به‌شی ناوخۆیی قوتابیان به‌ كرێ گیراوه‌، به‌ڵام دوای به‌دواداچوونمان ده‌ر‌كه‌وت كه‌ ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ چوار نهۆمه‌، نهۆمی یه‌كه‌م كراوه‌ته‌ (كافێ) كه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی گه‌یشتۆته‌ ده‌ستی ئێمه‌ ده‌كرێت له‌ شه‌واندا له‌و كافێیه‌ (قوماری سیسته‌م) بكرێت، به‌ڵام له‌ قاتی سێیه‌م و چوارمیش قوتابیانی زانكۆی دهۆك نیشته‌جێكراون.

هه‌رچه‌نده‌ ناوی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كه‌ (جزیره‌)یه و دووسه‌د قوتابی كوڕی تێدا نیشته‌جێكراوه‌، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونمان ئه‌مه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ به‌ كرێ ده‌گیرێت له‌ لایه‌ن زانكۆی دهۆك و تا ئێستا هیچ ناوێكی له‌سه‌ر نییه، چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شیاو نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ به‌شه‌ ناوخۆیی بۆ قوتابیانی زانكۆ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی قوتابیان هه‌یه‌ و تا دره‌نگانی شه‌و ( قومار)ی تێدا ده‌كرێت و كه‌سانی سه‌رخۆش و خراپ ده‌چنه‌ ناو باڵه‌خانه‌كه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆكار بۆ دروستبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ له‌و باڵه‌خانه‌یه‌ و ئاسایشی قوتابیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

بۆیه‌ داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌م ئه‌و یاداشته‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و گیانی قوتابیان پارێزراو بێت.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

هه‌لز ئه‌حمه‌د (بۆتانی)

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن بۆ یانە داواکارەکان: ئەوە نرخی لیڤاندۆڤسکی-یە

بابەتی دواتر

دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری لە هەڵاوسانی جیهانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشنیازكراوە تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كاری پێبكرێت
ئێستا هەڵوێستی یەكێتی ئاشكرادەكات

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازێكی نوێی تایبەت بە تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان…
Total
0
Share