لەلایەن دوو پەرلەمانتاری یەكێتی و گۆڕانەوەیە
بەڵگەی دروستكردنی كێشەی غاز ڕادەستی دادگای دەسپاکی كرا

دوو پەرلەمانتاری كوردستان شاهێدییان لەسەر بردنەدەرەوەی غاز و دروستكردنی كێشەی كەمی غاز دا و پەرلەمانتارێك دەڵێت، بەڵگەی پێویستمان خستەڕوو.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز ڕایگەیاند، لەگەڵ بەڵێن ئیسماعیل-ی پەرلەمانتار وەک شاهید لەسەر کەیسی بردنەدەرەوەی غازی ماڵان بۆ دەرەوەی وڵات و دروستکردنی کێشەی کەمی غاز و گرانبوونی لە ناوخۆی هەرێم لەسەر هاوڵاتیانی کوردستان لە دادگا بووین.

وتیشی، “لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەسپاکی ئامادەبووین و بەڵگەی پێویستمان خستەڕوو”.

ئەو پەرلەمانتارە هۆكاری ئەو هەنگاوە بۆ “ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی قەیرانی غازی ماڵان” ناودەبات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەلی دامەزراندن لە پەروەردەیەک راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان دەرچووانی کۆلێجێک وەکو مامۆستای وانەبێژ دادەمەزرێنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری دەرچووانی کۆلێجی…
Total
0
Share