هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکە دەداتە بەغداد

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025 وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد بنێرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

هەردوێنێ وەزارەتەکە رایگەیاند، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی وداهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلول بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share