پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری داواكراو ڕادەگەیەنێت

دوو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە لە شاری كەركوك و قەزای سۆران-ەوە داواكراوبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو نوسراوی‌ دادگای‌ قه‌زای‌ سۆران‌ و دادگای‌ كه‌ركوك-یان پێگەیشت كه‌ گومانده‌كرا دوو تۆمه‌تباری‌ داواكراو به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ 446 و 440 له‌یاسای‌ سزادان بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ و به‌ره‌و شاری‌ سلێمانی‌ هه‌ڵاتبن، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد.

سه‌ره‌نجام توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێن، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ه.ق.ع.) له‌دایكبووی‌ 1961 كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ سۆرانه‌وه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 داواكراو بووه‌، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار (پ.أ.أ.) له‌دایكبووی‌ 1985 كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 440 داواكراو بووه‌ به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون و دوای‌ ته‌واوبوونی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌و دوو شاره‌ ده‌كرێنه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ مردنی منداڵە ساواكەی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیا دەکات.. سەدر دەڵێت بێدەنگ نابین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی بۆ شاندێکی ئەمریکی: ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوان گومان لە نێردەکان دروست ناکات

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، “ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوانی بادینان و خراپ…
Total
0
Share