كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی مانجستەر یونایتدی ئینگلیزی مردنی یەكێك لە منداڵە دوانەكەی لە جۆرجینا ڕۆدریگیز-ی هاوڕێی ڕاگەیاند.
ڕۆناڵدۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە ئەژماری خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردەوە، گیانلەدەستدانی كوڕە ساواكەی ئاشكراكرد و بە “گەورەترین ئازار” كە باوان هەستیپێبكەن ناویبرد.
لەهەمان كاتدا ئاماژەی بەوەدا، لەدایكبوونی ساوا كچەكەیان “هێزیان پێدەبەخشێت تا ئەم ساتەیان بە هەندێك لە هیوا و دڵخۆشییەوە بەسەرببەن”.
View this post on Instagram
لە تشرینی دووەمی ڕابردوو ڕۆناڵدۆ ئاشكرایكرد كە هاوڕێكەی دووگیانە بە دوانەیەكی كوڕ و كچ.
ئەمە دووەم دووانەی ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا-ی هاوڕێی بوو پاش دووانەی ئیڤا و ماتیۆ كە لە ساڵی 2017دا لەدایكبوون.