ڕوسیا نەوتەكەی بە 29 دۆلار كەمتر لە نرخی برێنت دەفرۆشێت

ڕوسیا هەر بەرمیلێك نەوتی خاو بە 29 دۆلار كەمتر دەفرۆشێت بە بەراورد بە نەوتی خاوی برێنت، بڕی هەناردەكردنیشی كەمیكردووە.

بەپێی داتاكانی بازاڕی وەزی جیهانی و وەزارەتی دارایی ڕوسیا، ڕوسیا نەوتی خاوی خۆی بە نەرخێكی هەرزانتر دەفرۆشێت و گرێبەستەكانی فرۆشتنی نەوتی خاوی ئەو وڵاتە لە پاشەكشەدان، هۆكارەكەشی كەمبوونەوەی بڕی نەوتی هەناردەكراوی ڕوسیایە كە هۆكارێكی سەرەكیی ئەو كەمبوونەوەیەیە، بەهۆی سەپاندنی سزای ئابوری بەسەریدا لەلایەن ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپاوە.

كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی ڕایگەیاندووە، قەبارەی نەوتی هەناردەكراوی ڕوسیا بۆ ئەوروپا و توركیا بە ڕێژەی 26.4% كەمیكردووە.

زانیارییەكان دەڵێن، لە دوو هەفتەی سەرەتای ئەم مانگەدا، بەرهەمی نەوتی ڕوسیا ڕۆژانە زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل كەمیكردووە و بەوەش بڕی نەوتی هەناردەكراوی ڕوسیا بە ڕێژەی 7.5% كەمبووەتەوە بۆ 10.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

وەزارەتی دارایی ڕوسیا ئاشكرایكردووە، تێكڕای نرخی نەوتی فرۆشراوی ڕوسیا 80 دۆلار بووە و ئەوەش نزیكەی 29 دۆلار كەمترە لە تێكڕای نرخی نەوتی خاوی برێنت كە پێوەری نێودەوڵەتیی بنەڕەتیی بازاڕی نەوتە لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا كۆچبەران دەنێرێت بۆ ئەفریقا و سەرۆك وەزیران دەڵێت: ناكرێت پارەی بەریتانییەكان بدەین بە پەنابەران

حكومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە بەشێك لە كۆچبەران بنێرێت بۆ ڕواندا، سەرۆك وەزیرانیش وردەكاریی پلانەكە و تێچووەكەی ئاشكرادەكات و دەڵێت،…
Total
0
Share