هاندەرانی یوڤانتۆس لە ئالێگری هەڵگەڕانەوە

دوای یەکسانبوونی یانەی یوڤانتۆس بەرامبەر بۆلۆنیا، ماسیمیلیانۆ ئالێگریی ڕاهێنەری یوڤی داوای لە هاندەران کرد خۆڕاگربن و چاوەڕوانی داهاتوو بکەن.

بەپێچەوانەوە، هاندەرانی یوڤی توڕەیی دایگرتوون و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە چەندین هاشتاگ داوای دوورخستنەوەی ئالێگری و گەڕاندنەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەیان کردووە.

لاپۆ ئیلکان، ئامۆزای سەرۆکی یانە (ئەندریا ئانێلی) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە بەتوندی ڕەخنەی لە ئالێگری گرتووە و نووسیویەتی، ” ئێمە بەهیچ شێوەیەک خۆشحاڵ نین”.

ئالێگری لەم وەرزە 2021/2022 سەرپەرشتی 45 یاریی یانەی یوڤانتۆسی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان کردووە، 26 بردنەوە و 10 یەکسانبوون و 9 دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

گەڕانەوەی فاتی دوادەکەوێت

بابەتی دواتر

مانگانە 100 هەزار دینار دەدرێت بە خێزانە كەمدەرامەتەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی کەی یاریزان دەکڕێت؟

لە 10ی حوزەیرانەوە دەرگای گواستنەوەکان واڵا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەی چێڵسی هیچ گرێبەستێکی واژۆ نەکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share