مباپێ ناڕازییە و پێرێز بەڵێنی 2022 دەدات

پەیوەندی نێوان کیلیان مباپێی فەرەنسی و نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی ئاڵۆزی تێکەوتووە، لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەڵێنی گواستنەوەی ئاسکە فەرەنسییەکە دەدات.

لە تۆمارێکی یاریی نێوان پاریس سان جێرمان و مۆنتی پیلێ دەردەکەوێت، مباپێ لەسەر کورسیی یەدەگ ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر بە نێیمار بۆ ئیدریسا گایێی هاوڕێی دەردەبڕێت.

وەک لە تۆمارەکاندا دەردەکەوێت، دوای تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی پاریس لەلایەن جولیان دراکسلەرەوە، مباپێ دەڵێت، “نێیمار گواستنەوە لەگەڵ مندا ناکات”.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەنووسانی ئیسپانیا لە بۆنەیەکدا پرسیار لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن، کەی مباپێ دەکڕێت؟ سەرۆکە ناودارەکە لە وەڵامدا دەڵێت، “ساڵی داهاتوو”.

ئەم زانیارییانە هاوکاتن لەگەڵ هەوڵەکانی یانەی مانچستەر سیتی بە ئاراستەی هەمان یاریزان، بەوهۆیەشەوە چاوەڕواندەکرێت لە هاوینی 2022 ململانێیەکی قورس لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە فەرەنسییەکە دروستببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی و ئیشبیلیه‌ بلیتی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگیان بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجامدران و چێڵسی و…
Total
0
Share