كیلیان هازارد، ڕەتیكردەوە براكەی بیری لە جێهێشتنی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی كردبێتەوە.
لە چاوپێكەوتنێكدا كیلیان هازارد برای ئیدین هازاردی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.
كیلیان ئاشكرایكرد، ئیدینی برای هەرگیز بیری لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید نەكردۆتەوە.
وتیشی: هازارد چاوەڕێ دەكات لە ڕووی توانای جەستەییەوە بەهێز ببێتەوەو پێكانەكانی تێپەڕێنێت تا بە باشی ئامادەكاری بكات.
ئاماژەی بەوەشدا كە براكەی چاوەڕێی هەلێكە بۆ ئەوەی بونی خۆی لە یانە مەلەكییەكە بسەلمێنێت.
براكەی هازارد ئەوەشی باس كرد كە تا ئێستا لە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پێی ڕانەگەینراوە كە یانەیەكی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە، بۆیە ئەویش لە مەدرید دڵخۆشە.