(ڤیدیۆ) ڕیمۆنتادای بارسا ڕووینەدا و پاریس و لیڤەرپوڵ بلیتی چارەکی کۆتاییان بڕی

پاریس سانت جێرمان و لیڤەرپوڵ سەرکەوتنیان بۆ چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ مسۆگەرکرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، پاریس سانت جێرمان و لیڤەرپوڵ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگریندا یانەی پاریس سانت جێرمان لە پارک دی فرانس میوانداری بەرشلۆنەی ئیسپانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی پاریس لە خولەکی 30 بە لێدانی سزا لەلایەن کیلیان مباپێ، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 37 لەلایەن لیۆ مێسی تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی لیڤەرپوڵ لە ئانفێڵد ڕۆدز میوانداری لایپزیکی ئەڵمانی کرد و یارییەکە بە بردنەوەی خانەخوێ (2-0) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڕێدز لە خولەکەکانی 71 و 74 لەلایەن محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ-وە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی پاریس سانت جێرمان بە کۆی ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە (5-2)، یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆی ئەنجامی (4-0) بەهەمان شێوە بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان بڕی.

بابەتی پێشتر

دوو خوێندكاری عێراقی هەڵە لە دوو كتێبی كۆلێژی پزیشكیدا ئاشكرا دەكەن

بابەتی دواتر

ئەمریكا بەهۆی كۆرۆناوە دوو گورزی گەورەی بەركەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share