شازادە هاری و مێگان مارکڵی هاوسەری، ڕۆژی پێنجشممە سەردانی شاژنە ئەلیزابێسی دووەمی داپیرەی کرد، لەکاتی وەستانیاندا لە لەندەن لە گەشتێکیاندا بۆ لاهای.
ئەو دوو هاوسەرە لە گەشتێکدا بوون بۆ ئامادەبوونیان یاریگای “ئینفێکتس گایمز”ی وەرزشی کە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرابووەوە و لەلایەن شازادە هارییەوە دروستکرابوو.
میدیاکانی بەریتانیا باسیان لەوەکرد، ئەو دوو هاوسەرە سەردانی کۆشکی ویندسوریان کردووە کە ئێستا شاژنی تێدا دەمێنێتەوە، سەردانەکەی شازادە هاری و هاوسەرەکەی چەند ڕۆژێک بەرلە یادی لەدایکبوونی 96 ساڵەی شاژن بووە.
ئەوە یەکەم ساردانی شازادە هاری تەمەن 37 ساڵ و مێگانی تەمەن 40 ساڵە، لەدوای هاتنەدەرەوەیان لە خێزانی شاهانە.