بەهۆکارێکی سەیر 70 لاشە لە جانتا و سەتڵی خۆڵدا هەڵدەگیرێن

لە ئوسترالیا، بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی زانستی، زانایان لاشەی 70 ئاژەڵ لە جانتا و سەتڵی خۆڵدا هەڵدەگرن.

لە ڕووداوێکی نامۆدا لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا، زانایان 70 لاشەی ئاژەڵیان لە جانتای رەنگاوڕەنگ و سەتڵی خۆڵ هەڵگرتووە و بەجێیان هێشتووە تا ئەوکاتەی شیدەبنەوە.

ڕەنگە بیرکردنەوە لەم ڕووداوە وەک فیلمێکی ترسناک وابێت، بەڵام ئەمە لە چێوەی توێژینەوەیەکی زانایانی پزیشکی دادییە، بۆ تێگەیشتن لە پرۆسەی شیبوونەوەی لاشەی مرۆڤ لەدوای مردنی.

زانایان پێیانوایە، ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ لێکۆڵەری شانۆی تاوان، لە سەرانسەری جیهاندا.

لاشەکان پێکهاتوون لە لاشەی بەرازی بچوک، ماوەی مانگێکە لە پلەی گەرمای 20 پلەی سەدی لە یەکێک لە دارستانەکانی ڕۆژئاوای ئوسترالیا بەجێهێڵڕاون.

بڕیارە ئەنجامی تەواوی ئەو توێژینەوە لە كۆنگرەی زانستی پزیشكی دادوەری لە شوباتی 2023دا بخرێتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداریی لە بەردەوامی توانەوەی بەستەڵەكەكانی جەمسەری باكوور دەدرێت
ئەمساڵ كەمیكردووە

زاناکانی ناوەندی نیشتمانیی ئاماری بەستەڵەک و بەفر (NSIDC) لە ئەمریکا ئاشكرایدەكەن، توانەوەی بەستەڵەکی دەریای جەمسەریی باکوور لەساڵی 2021دا…
Total
0
Share